بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی نیسان بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان تاران و بەغدا لە سەرجەم بوارەکان کردەوە و وتی کە عێراق نەک تەنیا خۆی بە دراوسێ، بەڵکوو بە هاوپەیمان و دۆستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە هیچ کات نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە و چالاکی لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.
فۆئاد حوسێن وتی: ئامادەین بۆ ڕێگری لە هەر هەڕەشەیەک لە سەر بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری بکەین./.