بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی کە پەیوەندی و هاوکاریی نێوان واشنتن و مۆسکۆ لە سەر چەندین دۆسیەی وەک ئێران بەردەوام دەبێت بەڵام وەک پێشوو بازرگانی و هاوکاری لە گەڵ ئەو وڵاتە بوونی نییە.
ناوبراو وتی: یەکێک لە بوارەکانی هاوکاری ئێمە و ڕووسیا، دۆسیەی ناوەکی ئێرانە، دۆخەکە وەها نییە کە دیپلۆماتکارانی ئێمە و ڕووسیا هیچ پەیوەندییەکیان نەبێت، سەرەڕای ئەمەش، ئێمە لە هیچ بوارێکدا وەک دۆخی ئاسایی مامەڵە ناکەین.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی کە تەنانەت لە سەردەمی شەڕی ساردیش تا ڕادەیەک پەیوەندی لە نێوان هەر دوو لا هەبووە./.