بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بە پێی ئەو سزایانە ڕێگری لە هاتنی هەر 398 ئەندامەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ خاکی ئەم وڵاتە دەکرێت و لە داهاتووشدا سزای زیاتر وەک وەڵامی سیاسەتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا ڕادەگەێندرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها سزای بە سەر 87 ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی کەنەدا سەپاندووە و ڕایگەیاندووە کە سزای نوێش لە دژی ئەو وڵاتە بەڕێوەیە.
شەڕی ئۆکرانیا ململانێ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای زیاتر کردوو. تا ئێستا بە دەیان دیپلۆماتکاری ڕووسی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی و کەنەدا بە تۆمەتی سیخوڕی دەرکراون./.