بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، ئەم فیلمە لە ڕێزی فینالیستە کۆتاییەکانی بەدەست هێنانی خەڵاتی فێستیڤاڵ لە نێوان ۱۳۰۰ فیلمدایە.
فیلمی«پرخە پرخ» لە ڕۆژی وەرگرتنی خەڵاتە نیشتیمانییەکانی جۆنیۆر لە سینەمای Odeon لیمریک لە ۳۰ی مارچ بە تایبەتی نمایش کرا. ئەم نمایشە بۆ یەکەمجار لە بیستو پێنج ساڵی ڕابردوودا دەکەوێتە پشکی فیلمێک لە دەرەوەی وڵاتی ئیرلەند.
لە پووختەی کورتە فیلمی «پرخە پرخ»دا هاتووە: سارا کچێکی تەمەن ۱۰ ساڵ گلێیی لە پرخە پرخی باوکی هەیە. ئەو هەوڵ دەدا پرخە پرخەکەی باوکی چارەسەر بکات.
کورتە فیلمی «پرخە پرخ» بۆ نمایشی ئۆنلاینی هەینی ۱ی ئاپریل لە ڕێگای ماڵپەڕی http://www.freshfilm.ie وەک بەشێک لە فایناڵی نێودەوڵەتی تازەلاوان و لە نمایشی ئەنیمەیشێنێکی ڕاستەوخۆی تایبەت لە ۲۹ی مارچ نمایش کرا.
فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی fresh بە ڕوانگەی هاندانی لاوان بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و بەهێز کردنیان وەک هونەرمەندی لاو دانراوە.