بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری وەک سەرەکیترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە هۆی داخستنی دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووسەکەی سعوودیە بە توندی ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرت.
ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی 2018 بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە کە بە هیچ شێوازێک دۆسیەی تاوانبارانی تیرۆری خاشقچی ڕادەستی سعوودیە ناکات.
حکومەتی تورکیا لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە، دۆسیەی تیرۆری خاشقچی و تاوانبارەکانی بە تەواوی داخست و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ڕیازی کرد./.