بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی The Washington Free Beacon ڕایگەیاند کە ئێران لە سێ مانگەی سەرەتای ساڵی 2022 بە شێوازی مامناوەند ڕۆژانە 829 هەزار و 260 بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو پێگەیەدا هاتووە کە لە پاش دەسەڵاتەکەی دوناڵد ترەمپ تا ئێستا بە گشتی 337 ملیۆن و 882 هەزار و 520 بەرمیل نەوتی ئێران بە بڕی 22 ملیار دۆلار هەناردەی چین وەک زلهێزی ئابوریی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هەناردەیە بە 182 کەشتی نەوتهەڵگری وڵاتانی دیکە کراوە./.