بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاندووە کە دوو ڕۆژی ڕابردوو، 10 ی نیسانی 2022، شاندە ئێرانییەکە سەردانی هەولێری کردووە و لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێکی کوردستان کۆبووەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر، کۆبوونەوەکانی ئەو شاندە لە سەر پرسە پەیوەندیدارەکان، دۆخی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان بووە.
هەر دوو لا لە کۆبوونەوەکاندا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.