بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە لە وێستگەی شەمەندەفەری برۆکلینی نیۆیۆرک تەقە کراوە و بەو هۆیەوە 13 کەس بریندار بوون.
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی تەندرووستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە دەدات.
لە لایەکی دیکەوە چەند میدیایەکی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە چەندین کەس تەقەیان کردووە و پۆلیس هەوڵی دۆزینەوەیان دەدات.
دەزگای ئاگرکوژێنەوەی نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە کە چەند ئامێرێکی نەتەقیوی لەو وێستگەدا دۆزیوەتەوە./.