بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە پرۆسە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا بە پێی پلانی ئامادەکراو بەرەو پێش دەڕوات.
ناوبراو وتی کە ئامانجی ڕووسیا لە ئۆکرانیا گەیشتنە بە سەرجەم خاڵە دیاریکراوەکان بە کەمترین زیان.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: دۆخی ئێستای جیهان دژوارترە لەوەی کە لە سەردەمی شەڕی سارد هەبووە و وڵاتێک بە تەنیا ناتوانێت بە سەر تەواوی جیهاندا زاڵ بێت./.