بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێگەی میدل ئیست نیوز، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەحمەد ئەبوڕەغیف بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا سبەی چوارشەممە 13 ی نیسان سەردانی تاران دەکەن.
ئەمەش یەکەم سەردانی شاندێکی عێراقییە لە پاش بۆردومانکردنی بنکەی سیخوڕی و پیلانگێڕیی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەیی کردبوو کە سەردانی تاران بکات./.