بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی و عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین دۆخی سیاسی و ئابوری عێراقیان لە پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی 2021 تاوتوێ کرد.
ئەو دوو سەرکردە سیاسییەی عێراق جەختیان لەوە کردەوە کە لایەنە سیاسییەکان بە ڕێکەوتنی نێوانیان قەیرانی سیاسی ئێستا چارەسەر بکەن.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جەختیان لەوە کردەوە کە کابینەی داهاتووی ئەم وڵاتە لە لایەن هەر بەرەیەکەوە پێک بهێندرێت دەبێت باشترکردنی دۆخی ئابوری و بژێوی ژیانی خەڵک وەک ستراتیژێک پەیرەو بکات.
هەر دوو لا هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە دۆسیەی ڕێکەوتنەکانی عێراق – چین بە تایبەت ڕێگای ئاورێشم دەبێت بە دوور لە هەر ململانێیەکی سیاسی و بە پێی بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی جێبەجێ بکرێت./.