بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 12 ی نیسانی 2022 خولی پله یه‌كی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له لاوانی یانه‌ی دهۆك ده‌كات ، یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و خوله به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه به‌شداری ده‌كات و ده‌یه‌وێت یه‌كێك بێت له تیپه ڕكابه‌ره‌كان .
به‌خشته‌ی دیاری كرا‌و لاوانی پێشمه‌رگه له خوله‌كه‌دا هه‌شت یاری ئه‌نجام ده‌دات و دوایی ڕاكێشانی تیروپشكی یارییه‌كان لە یەکەم یاری رۆژی سێشەممە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری لاوانی دهۆک دەکات.