بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەم وڵاتە و سعوودیەی پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی الجریدە ی کوێت لە سەر زاری ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە پێدەچێت گەڕی پێنجەمی وتووێژەکانی نێوان تاران و ڕیاز پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان لە بەغدا بەڕێوە بچێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات، جەختیکردووەتەوە کە تاران لە پرۆژەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بۆ ئاگربەست لە یەمەن پێشوازی دەکات.
وتیشی کە بە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕاگەێندراوە تا بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی تاران و ڕیاز پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان، پەیوەندی بە باڵیۆزی سعوودیەوە لە بەغدا بکات./.