بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە هەواڵی ئازادکردنی بەشێک لە سەرچاوە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ڕاستە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێک لەو سەرچاوە داراییانە ئازاد دەکرێت.
ناوبراو وتی کە بڕیارە شاندێکی باڵا لە سەر ئەم پرسە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تاران بکات.
پێشتر ژمارەیەک لە میدیاکان ڕایانگەیاندبوو کە نزیکەی 7 ملیار دۆلار لە سەرچاوە داراییەکانی ئێران کە لە دەرەوەی وڵات و بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بلۆک کرابوو، ئازاد دەکرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتن لە گەڵ ژمارەیەک لە وڵاتان و میکانیزمی ئازادکردنەکەش دیاری و ڕێکەوتنی لە سەر کراوە./.