بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە لە عێراق دەستنیشان کراوە.
ناوبراو وتی کە محەممەد کازم ئالی سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستنیشان کراوە و لە زووترین کاتدا دەستبەکار دەبێت.
ئالی سادق پێشتر دیپلۆماتکاری باڵا لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بووە./.