بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێکەوتنانەی ئەمڕۆ یەک شەممە 11 ی نیسان ی 2022 بە ئامادەبوونی ڕۆستەم قاسمی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و جاسم بن سەیف سەلیتی وەزیری گواستنەوەی قەتەر واژۆ کرا.
ڕۆستەم قاسمی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنانەدا وتی: وڵاتی قەتەر بۆ ئێران، نەک وەک دراوسێ، بەڵکوو وەک خزمێکی زۆر نزیکە کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا و بە پێی بابەتە جۆربەجۆرە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام لە گەڵ ئێران بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە مۆندیالی 2022 ی تۆپی پێی قەتەر و بوێری و کارامەیی حکومەتی قەتەر بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ڕووداوە گەورە وەرزشییە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش سەردانەەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ قەتەر بەردەوام ڕایگەیاندووە کە ئامادەیی هەیە لە سەرجەم توانا و ئیمکانیاتی خۆی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی قەتەر لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕووداوە کەڵک وەربگرێت.
ناوبراو وتی کە بە واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتنانە ورزێکی نوێی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و هاوکارییەکانی ئێران و قەتەر لە بواری گواستنەوەدا دەست پێدەکات./.