بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی پاکستان پاش وەرگرتنەوەی متمانە لە عومرانخان، بیست و سێهەمین سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی هەڵبژارد.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی پاکستان، شەهباز شەریف وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ بە 174 دەنگ هەڵبژێردرا.
بە هۆی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان و دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی حیزبی ” تحریک انصاف “، شامەحمود قورەیشی کاندیدی ئەو حیزبە بە بێ دەنگ لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کشایەوە.
شەهباز شەریف لە حیزبی موسلم لیگ باڵی نەوازە و بڕیارە بە ئامادەبوونی عارف عەلەوی سەرۆک کۆماری پاکستان، ڕێوڕەسمی بە فەرمی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان بەڕێوە بچێت./.