بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلۆدۆمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا کە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، بەردەوام داوای هاوکاریی لە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ کردووە و پێش ئەم قەیرانەش داوایکردبوو ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی یەک شەممە بڵاو کرایەوە وتی کە چیدی حەزم لە دیپلۆماسیەتی ناتۆ نییە.
ناوبراو لە بەرنامەی 60 خولەکی کەناڵی cbs وتی: کاتێک لە دیپلۆماسیدا کار دەکەیت، هیچ ئەنجامێکی نابێت، هەموو ئەمانەش زۆر بورۆکراتیکە، بەم هۆیەوە شێوازی قسەکردنی من لە گەڵ ئەوان ڕێگاپێدراوە، من چیدی گیانێکم بۆ پێدان نییە، هیچ هەستێکم نییە، هیچ حەزم لەو دیپلۆماسیەتەی ئەوان نییە کە بووە هۆی ڕووخانی وڵاتەکەم.
لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا لە 24 ی شوبات، زیلینسکی بە توندی ڕەخنە لە ناتۆ دەگرێت و بەردەوام بە هاوپەیمانییەکی لاواز ناوی بردووە./.