بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕوبەڕوبونەوەی دانیشتووانی فەڵەستین لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، جەختیکردەوە کە ئەم هەنگاوانە کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی دوژمنی زایۆنیستی نییە، بەڵکوو هەنگاوێکی ئاسایی و یاساییە لە بەرامبەر داگیرکاری.
ناوبراو وتی: شەڕی شمشێری قودس بە هۆی ئاوارەکردنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو دەستیپێکرد و ئەمڕۆش ئەو هۆکارانە دووبارە دەبنەوە و هەر بۆیە شەڕ و پێکدادانەکانیش بەردەوام دەبن.
نەخالە جەختیکردەوە کە بەردەوام چاودێری ڕووداوەکانی قودس دەکرێت و وتی: دوژمن دەبێت چاوەڕانی چالاکی زیاتر بێت، ئێمە لە پێگەی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆین و هەر سات دەبێت چاوەڕوانی شەڕێکی بەربڵاوتر بین.
وتیشی کە دوژمنی زایۆنیستی دەبێت بزانێت غەززە لە کەرتی خۆرئاوا جیا نییە و فەڵەستین یەکپارچە و یەکگرتووە و ئەگەرچی ئیمکانیاتی فەڵەستینییەکان سنوردارە بەڵام گرووپەکانی خۆڕاگری دەتوانن کاریگەری زۆر لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنێن./.