بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی ڕووسیا داوای بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکان و دابینکردنی سیستەمێکی دارایی هاوبەش لە نێو وڵاتانی ئەندام لە گرووپی بریکس دەکات. گرووپی بریکس وڵاتانی برازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشور لە خۆ دەگرێت.
سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بووەتە هۆی سنورداربوونی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ڕووسیا و نیوەی یەدەکی ئاڵتوون و دراوە بیانییەکانی دەستی بەسەردا گیراوە.
هەینی ڕابردوو ئەنتۆن سیلۆئانۆف وەزیری دارایی ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ وەزیرانی دارایی گرووپی بریکس وتی کە هەلومەرجی ئابوری جیهان بە هۆی سزاکانەوە خەراپتر بووە.
ناوبراو وتی کە سزاکان سیستەمی دارایی نێودەوڵەتیی لە ناو بردووە کە بە پێی دۆلار بووە.
ئەو وەزیرەی ڕووسیا وتی: لە وەها هەلومەرجێکدا ئێمە دەبێت دراوە نیشتمانییەکان لە هەناردە و هاوردە بەکار بێنین و لە گرووپی بریکس سیستەمێکی یەکگرتووی دارایی پەیرەو بکەین./.