بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ ڕێگری لە کاریگەرییەکانی گەرما و تینویەتی ڕەمەزان، پێویستە جەستە بە شێداری بمێنێتەوە و ئاو و شەربەتی سرووشتی زۆر بخورێتەوە.
چوار خواردن بۆ زاڵبوون بە سەر تینویەتی ڕەمەزاندا بەسوودن کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت:
1 – کولەکە:
وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدات و یارمەتیدەری مانەوەی جەستەیە بە شێداری، هەروەها سوودی بۆ پێست دەبێت و پێویستە لە ڕەمەزاندا گرنگییەکی زۆری پێ بدرێت.
2 – لیمۆ:
بەدەر لەوەی کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات، ڕێگری لەوەش دەکات جەستە تووشی وشکبوونەوە بێت، دەکرێت لە خواردنەکاندا بەکار بهێندرێت.
3 – پاقلەمەنییەکان:
دەوڵەمەندن بە مادە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان، هەروەها ڕیشاڵی تێدایە و جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
4 – خەیار:
ڕێژەیەکی زۆری ئاوە، باشترین خواردنە بۆ شێداربوونەوەی جەستە و ئاسانە بۆ هەرسکردن، هەروەها تەندرووستە و وزە بە جەستە دەدات./.