بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەها نەجاڕ وتی کە دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لە ساڵی 2021 موڵەتی وەبەرهێنانی بۆ 130 پرۆژە دەرکرد و بەشێکی زۆری پرۆژە پەکخراوەکانیشی دیسانەوە چالاک کردەوە.
ناوبراو وتی کە زیاتر لە 500 پرۆژە لە عێراق ڕاگیراون و بەو هۆیەوە هەلی کار و ڕوبەرێکی زۆری زەوی لە دەست چووە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق وتی کە لە ئێستادا وڵات تووشی قەیرانی خانووبەرە بووە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویست بە درووستکردنی 3 تا 4 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە./.