بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاروانسەرای دێرگەچینی قوم بە مێژوویەکی 1750 ساڵە بە دایکی کاروانسەراکانی ئێران ناسراوە. کاروانسەراکە بەشکۆ و گەورەیە و بە پێی مێژوو، گەورەیی و گرنگییەکەی لە زۆربەی دەقە مێژووییەکاندا وەک دایکی کاروانسەراکانی ئێران ناوبانگی دەرکردووە.
بینای سەرەتایی ئەم کاروانسەرایە بۆ سەردەمی حکومەتی ئەردەشێر ساسانی دەگەڕێننەوە کە لە سەردەمی سەفەوییەکان گۆڕانکاری بنەڕەتیی تێدا کرا و بە شێوازی کاروانسەراکانی سەفەوی گەشە و برەوی هەبووە و تا کۆتایی سەردەمی قاجاڕەکانیش هەر ئەو ناوبانگ و گەورەییەی هەبووە.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە کاروانسەرای دێرگەچین وەک دایکی کاروانسەراکانی ئێران ناوبانگی هەبووە، ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا سەردەم پێداویستییەکانی خەڵکی تێدا بووە، ئەوانەی هاتووچۆی شار و ناوچەکانی ئێرانیان کردووە و لە سەر ڕێگای خۆیان سەردانی ئەم کاروانسەرایەیان کردووە هیچ پێویستیان بە شتی دیکە لە کاتی مانەوەیان نەبووە، وەک مزگەوت، ئاسیاو، مەلەوانگە، شوێنی خەوتن و هەموو پێداویستییەک.
ئەم ئاسەوارە مێژووییە لە ساڵی 2003 بە ژمارە 10408 وەک یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە. کاروانسەراکە لە 60 کیلۆمەتری شاری قومدایە.
لە ڕاپۆرتەکانی تایبەت بەم بینایە، ئاسەوارناسەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم کاروانسەرایە سەر بە سەردەمی ساسانییەکانە بەڵام دواتر لە سەردەمی سەلجوقییەکان و سەفەوییەکان نۆژەن کراوەتەوە و گۆڕانکاری سەرەکیی تێدا کراوە و لە سەردەمی قاجاڕەکانیش چەند بەشێکی پێ زیاد کراوە.
مێژووی دەستپێکردنی بیانی کاروانسەرای دێرگەچین بۆ 1750 ساڵ و سەردەمی حکومەتی ئەردەشێری ساسانی دەگەڕێتەوە و یەکێک لە بەناوبانگترین کاروانسەراکانی ئەو سەردەمەی ئێران بووە کە گەشە و برەوێکی بەرچاوی هەبووە. گرنگیی ئەم کاروانسەرایە لە سەردەمی سەلجوقییەکان بە گەشەسەندنی ڕێگای سەرەکیی ساوە و قوم بۆ وەرامین زیاتر بوو و چەندین کاروانسەرای دیکەی وەک قەڵای سەنگیی محەممەد ئاوی کاج و قەڵای گڵی لە نزیک دێرگەچین بونیاد نران تا ئەم ڕێگایە گەشەی زیاتری هەبێت.
کاروانسەرای دێرگەچین لە سەردەمە جیاجیاکانی وەک سەفەوی و قاجاڕ نۆژەن کرایەوە. کاروانسەراکە 6 تاوەری هەیە کە چوار تاوەر بە پانتایی 6 مەتر لە چوارگۆشەکان و دوو تاوەری نیمچە پێشکەوتوو لە هەر دوو بەشی دەروازەی سەرەکی درووست کراوە.
کۆی گشتی بیناکە و ڕوبەرەکەی نزیکەی 19 هێکتارە. مزگەتی ئەم کاروانسەرایە نزیکەی 300 مەتری چوارگۆشەیە و کەوتووەتە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە.
مەلاوانگەکەشی لە بەشی باشوری ڕۆژئاوایە و ئاوی سارد و گەرمی هەبووە. ئەوەی پێداویستی مانەوەی مرۆڤەکان بێت لەم کاروانسەرایەدا هەبووە و لەو سەردەمەدا پێشبینی کراوە./.