بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، علی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبا لە پەیامێکدا وێڕای ستایشکردنی هەڵمەتی تێکۆشەرانەی کەسێکی فەڵەستینی لە تەل ئەبیب، ڕایگەیاند: سازشتکاران دەزانن کە هەر هەنگاوێک بەرەو زایۆنیستەکان و ئەو ڕژێمە ساختەیە، ڕوبەڕوی ئەو هەنگاوانە دەبێتەوە کە بەوان دەسەلمێنێت بە دڵنیاییەوە لەناو دەچن و لەم نێوەندەدا تەنیا کاتەکەی دیار نییە.
ناوبراو وێڕای ستایشکردنی هەڵمەتی تێکۆشەرانە و گیانفیدایانەی شەهید ڕەعد حازم لە تەل ئەبیب، وتی: چالاکی ئەو کەسە فەڵەستینییە هۆکارێکی ئاشکرای دڵنیایی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستییە.
ئەسەدی وتی: ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بە زیندوویی دەمێنێتەوە و تێپەڕبوونی کات و خیانەتی سازشتکاران لە ڕووناکییەکەی کەم ناکاتەوە.
وتیشی کە خۆڕاگری هێزی پاڵپشتیکەری ئامانجی فەڵەستینە و لە چالاکییەکانی ڕاناوەستێت./.