بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا قارەمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی دادوەر، هێزەکانی فەوجی زولفەقاری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستیان بە سەر کەشتییەکی بیانی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا گرتووە.
ناوبراو وتی: لەو کەشتییەدا 220 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ هەبووە و 11 کەسیش لەو کەشتییەدا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەستبەسەر کراون.
قارەمانی وتی: بەرەنگاربوونەوە دیاردەی قاچاخ لە پێناو پاڵپشتی لە گەشە و پێشکەوتنی کەرتی ئابوریی وڵات بە پێویست دەزانین و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم ڕێگایەدا بەردەوام دەبن./.