بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الشرقیە وتی کە هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر و پارتی دیمۆکرات و سیادەی سوننە بە ئیرادەی دەرەکی پێکهاتووە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە گۆڕینی ئیرادەی دەرەکی ئەم هاوپەیمانییە هەڵبوەشێتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕەوتی سەدر پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی بە چوارچێوەی هەماهەنگی نەداوە و داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبیی کردووە و چوارچێوەی هەماهەنگی بە نووسراو ڕەزامەندیی لە سەر 12 داواکارییەکەی سەدر دەربڕی بەڵام پاشان دوو خاڵی دیکەی پێ زیاد کرد.
خزعەلی وتی کە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی سێقۆڵی ڕزگاریی نیشتمان بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕواننەکراو بوو لە بەر ئەوەی کە دانوستانەکانی ڕەوتی سەدر و ئەم چوارچێوەیە بەردەوام بوو.
وتیشی کە سەید موقتەدا سەدر داوای دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی بە 12 وەزیرەوە کردووە و چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی سەدری دەکات و تەنیا دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی قبووڵ کردووە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە خۆڕاگری تەنیا بواری سەربازی لە خۆ ناگرێت و خۆڕاگری سەربازیش کاتێک کۆتایی دێت کە هێزە داگیرکەرەکان لەم وڵاتە بکشێنەوە./.