بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی هەینی وتی کە هیوایەکی ئەوتۆ بەوە نییە شەڕی ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا بە کۆتایی دەگات.
ناوبراو وتی کە بەداخەوە ئەم شەڕە لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواو نابێت.
مەکرۆن وتی: لەو بڕوایەدام کە لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوو دۆخێکی دژوارتر لە دۆنباس دەبینین، بەم هۆیەوە ئێمە و تورکیا، یۆنان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر هەنگاوێک بۆ ڕێکخستنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان لە شاری ماریۆپڵ و شارەکانی دیکە دەگرینەبەر.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی کە ناتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین کە ڕووسیا لە ڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەفتەکانی داهاتوو ئیمتیازێک بدات.
ئیمانۆیل مەکرۆن وتی کە هەر ڕۆژ دوژمنایەتی سبەی دژوارتر دەکات و ئەگەر بیر لە سبەی نەکەینەوە، ئاشتی لە ئەورووپا جێگیر نابێت./.