بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن سالم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کۆمپانیای زایۆنیستیی ” کار ” بە ناوی کوردی و بە واژۆکردنی گرێبەستێک بە سەر وێستگەی کارەبای بەسرەدا زاڵ بووە.
ناوبراو وتی کە ئەم گرێبەستەش بە ئامانجی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و هەژارترکردنی بەسرە کراوە.
پێشتریش بە دەیان کەسایەتی عێراقی، جەختیان لە سەر بوونی زایۆنیستەکان لە هەرێمی کوردستان و تاڵانکردنی نەوتی عێراق کردووەتەوە بەڵام باسکردنی بوونی ئەوان لە باشوری عێراق بە تایبەت بەسرە تا ئێستا کەمتر ڕووی داوە./.