کاروان شێخ زیرەک، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وتی ، شاری سلێمانی یەکێکە لە شارە وەرزشیەکانی نەک کوردستان بەڵکو عیراقیش ، بە بوونی دەیان یانەو سەدان پاڵەوان ، هەمیشە چەقی پالەوانێتییەکانی کوردستان و عێراق و نێودەوڵەتیەکانیش بووە ، بۆیە ئەمڕۆ مژدەیەکیش بۆ وەرزشکاران ئاشکرادەکەین . کە بودجەی پانزە چالاکی وەرزشی ئامادەیەو بەهاوکاری لایەنە تایبەتمەندەکان لەم وەرزی کارکردنەیدا ئەنجامی دەدات.
وتیشی، بەدەر لە چالاکی وەرزشی چەندین سیمینارو ئیڤێنتی وەرزشیمان دەبێت و خەڵاتی پاڵەوانان و یانە سەرکەوتووەکانی شارەکەشمان دەکەین .