بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی سیمینارێکی وەرزشی لەسەر (پەروەردەی وەرزشی لەسیستمی قوتابخانەو خوێندنگاکاندا)دا بۆ مامۆستایانی قۆناغەکانی (۱-٦)(۷-۹) سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئەنجامدرا کەبەهاوکاری یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی ڕۆژهەلات بۆ دکتۆرە (شنۆ زاهیر) مامۆستای زانکۆ بوو کەلە دوو توێی پەرتوکێکی کوردیدا شێوازی نوێی وانەی پەروەردەی وەرزشی باسکردوە.
دواتر سەرپەرشتیارو مامۆستایان بۆچونی خۆیان لەسەر سیمینارەکە خستە ڕوو.
هاوکات بڕوانامەی ڕێزلێنانی یەکەی چالاکی درا بە بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی و دکتۆرە شنۆ زاهیر، لەهەمان کاتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشیش پێشکەش بە ناوبراو کرا.
لەکۆتایدا بەشداربوان کتێبخانە تایبەتەکەی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانیان بەسەرکردەوە.