بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژ بە داعش، ئەمڕۆ هەینی، بە فەرمی هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی پشتڕاست کردەوە کە لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوە.
لە هەژماری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە تویتەردا هاتووە کە درۆنێکی چەکدار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هاتووەتە هەرێمی ئاسمانیی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە زیانی نەبووە و لێکۆڵینەکان لە سەر هێرشەکە بەردەوامە./.