بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا قادر قادری وتارخوێنی هەینی پاوە بە ئاماژە بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزاری پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع) لە شاری مەشهەد، وتی: لە هەر شوێنێک خوێنی کەسێک بە بێ تاوان بڕێژرێت جێی داخی ئێمە دەبێت و ڕژانی خوێنی شێعە و سوننە، هیچ یەک ڕێگاپێدراو نییە.
ناوبراو وتی: ئەو کەسە بێڕێزیی بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و مەزاری پیرۆز کردووە و ئێمە شەهیدکردنی ئەو دوو مامۆستا ئائینییە و برینداربوونی کەسێکی دیکە بە توندی ئیدانە دەکەین.
مامۆستا قادری سوپاسی سەرۆک کۆمار و وەزیری هەواڵگری ئێرانی کرد کە فەرمانی بەدواداچوونیان بۆ ئەم دۆسیە داوە./.