بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارەمین فێستیڤاڵی «Amazonia del Plata»ی ئەرجەنتین پێشوازی لە دوو فیلمی ئێرانی کرد.
« ئێرە پڕە لەو دەستانەی ماندوو نابن» دەرهێنانی محەمەد حسێنی، «رویا» مەجید سەبری لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن و فێستیڤاڵەکە تا ۱۰ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.
«گێڕانەوەی ناشتنێک» دەرهێنانی ئەمیر سدقی لە پازدەیەمین فێستیڤاڵی nffty ئەمریکادا بەشدارە، ئەم فێستیڤاڵە لە ۲٨ی ئاپریل تا ۱ی مای بەڕێوە دەچێت.
بەڵگە فیلم: «نیشتمانی دێوەکان» دەرهێنانی کومەیل سوهەیلی و فیلمی سینەمایی: «تا سبەینێ» دەرهێنانی عەلی عەسگەری لە فێستیڤاڵی فیلمی «ئوولجووی» کۆریای باشوور دا بەشدار بوون. فێستیڤاڵەکە تا ۱۰ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.
«جەنگی خودی» دەرهێنانی جاوید فەراهانی لە پێنجەمین فێستیڤاڵی NDFFی دێهلی نوێی هێندووستاندا بەشدار بوو و هەڵبژێردراوانی لە ۲۷ی مارس ناسێنران.