بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی پیشان دەدات کە تا ئەیلولی ساڵی ڕابردوو 800 ملیۆن ئەفریقی کەوتوونەتە بەر شەپۆلی مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاماری بڵاوکراوەی توشبووانی کیشوەری ئەفریقا تەنیا 8 ملیۆن و 200 هەزار کەسە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەفریقا 97 هێندەی ئەو ئامارە فەرمییەیە کە بڵاو بووەتەوە.
توێژینەوەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی پیشان دەدات کە توشبوونی دانیشتووانی ئەفریقا لە سەدا 3 ی تەمموزی ساڵی 2020 گەیشتووەتە لە سەدا 65 ی ئەیلولی 2021./.