بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمڕۆ هەینی، سەبارەت بە چالاکییەکەی گەنجێکی فەڵەستینی لە شاری تەل ئەبیب بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: جارێکی دیکە خۆڕاگرانی فەڵەستینی هێزی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران و وەڵامدانەوەی تاوانە بەردەوامەکانی ئەوان سەلماند.
حیزبوڵڵا ئەو چالاکییەی لە تەل ئەبیب بە قارەمانانە، لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستی، سەرلێشێواوی و شکستی قورسی دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە ناو بردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبونەوەی گەنجێکی تێکۆشەری فەڵەستینی تووشی شکستێکی قورس بوون.
حیزبوڵڵا ستایشی قارەمانێتی گەلی فەڵەستین و گرووپەکانی خۆڕاگریی کردووە و داوای لە سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانیش کردووە پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بکەن./.