بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی « مەرگی لەدایکبوون » لە دەرهێنان و ئامادەکاری عەلیڕەزا سەعدی و نووسینی جەواد خورشا لە دووهەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتیدا، لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «پامبۆجان»ی فیلیپین دا بەشدار بوو و خەڵاتی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی ئەم فێستیڤاڵەی وەرگرت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «پامبۆجان»ی فیلیپین لە ساڵی ۲۰۰۹وە لە وڵاتی فیلیپین بەڕێوە دەچێت و هەموو ساڵێک فیلمە سەربەخۆکان لە هەموو دونیاوە وەردەگرێت. حەوتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە ۱۷ تا ۲۱ی ژانوویەی ۲۰۲۲ بەڕێوە چووە.
تەناز بیدە و پەرویز ئاقازادە، ئەکتەرەکانی کورتە فیلمی « مەرگی لەدایکبوون »ن. لە پووختەی چیرۆکی کورتە فیلمی « مەرگی لەدایکبوون »دا هاتووە: «دیاری لە دایک بوون هەمیشە دڵخۆشکەر نییە. جارجار ڕەنگە ژیان بەرەو مردن نێزیکتر بکاتەوە. ئەمڕۆ لە دایک بوونی سارایە و دیارییەکی بۆ نێردرا».