بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە یەکەمین و ڕەسەنترین فێستیڤاڵی فیلمی تورکیایە کە لە لایەن ڕێکخراوێکی قازانج نەویست بەناوی ناوەندی فەرهەنگ وهونەرەکانی ئێستەنبووڵ (IKSV) ڕێک دەخرێت.
فێستیڤاڵی ئێستەنبووڵ ئامانجی سەرەکی خۆی لە سەر هاندانی سینەمای تورکیا بەرەو گەشە سەندن و پەرەسەندنی فیلمە بە نرخەکان لە بازاڕی سینەمای ئەو وڵاتە داناوە.
بەڵگە فیلمی «مشق شب» دەرهێنانی هاوبەشی ئەشکان نەجاتی و مێهران نیعمەتوڵاهی، فیلمی سینەمایی: «جادە خاکی» دەرهێنانی پەناە پەناهی، «زالاوا» ددەرهێنانی ئەرسەلان ئەمیری،«تا فردا» دەرهێنانی عەلی عەسگەری، «چهار دیوار» دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، «سرزمین رویاها» دەرهێنانی هاوبەشی شیرین نەشات و شوجاع ئازەری لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
هەروەها عەلی عەسگەری لە نێو ناوبژیوانانی بەشی سەرەکی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵدا بەشدارە و حامد سولەیمان زادە لە یەکێک لە ناوبژیوانانی بەشی خەڵاتی «فیبرێشی»یە.
چل و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئێستەنبووڵی تورکیا لە ٨ تا ۱۹ی ئاپریل ۲۰۲۲ بەڕێوە دەچێت.