بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «تریپلکس» لە دەرهێنان و ئامادەکاری عەلی کیان ئێرسی لە یەکەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتیدا وەک باشترین فیلمی ژانێری ترسێنەری فێستیڤاڵی کلاکێتی زێڕینی بەرازیل هەڵبژێردرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «Golden clapperboarb» کلاکێتی زێڕینی بەرازیل بەدوای هەڵسەنگاندنی ڕۆحیەتی داهێنەرانە، هێزی کەلتووری و هەمەچەشنی لە ژانێری بەرهەمهێنانی کورتە فیلمە بەرهەم هێنراوەکانی دەرهێنەرانی هەموو جیهانە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «Golden clapperboarb» کلاکێتی زێڕینی بەرازیل لە ناساندنی خۆیدا ڕایگەیاندووە، هۆگری ئەو فیلمانەیە کە بە هۆی تایبەتمەندییە هونەرییە کانیانەوە دەردەکەون و هەروەها گرووپێک لە ڕەخنەگران و پسپۆڕانی بواری بیستن و بینین هەموو ساڵێک شیکاری و هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژێردراوانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «Golden clapperboarb» کلاکێتی زێڕینی بەرازیل لە مانگی مارس لە شاری سائۆ پائۆلۆی ئەم وڵاتە بەڕێوە چووە و هەڵبژێردراوانی خۆی ناساندووە.
کورتە فیلمی «تریپلکس» یەکەمین ئەزموونی فیلمسازی عەلی کیان ئێرسی و لە ژانیری ترسێنەردا بەرهەم هێنراوە و بە مەرجی تەمەنی سەرەوەی ۱٥ ساڵ ڕێگەی نمایشی پێدراوە.
غەزال نەزر، سەید ئەحمەد حسێنی، یاسەمەن تورابی، مینوو ئازەر مەگین، لە ئەکتەرەکانی فیلمی «تریپلکس»ن.