بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵەکە، ئەو فیلمانە پەسەن دەکات کە بابەتیان ژنان، منداڵان، کەمینە ڕەچەڵەکی و فیلمە مرۆڤانەکان لە بابەتی پیری، عەشق،یارمەتی و… بێت.
کورتە فیلمی: «هم قفس» دەرهێنانی بێهزاد خودا وەیسی، «زمانی برای از دست دادن» دەرهێنانی محەمەد ڕەزا بەهەشتی، «داستان عروسک» شەکیلا سەماواتی
بەڵگە فیلم: «سە متر و چند سانت» مستەفا ساڵحی نەژاد،
فیلمی سینەمایی: «دم غروب، زعفرانیە» دەرهێنانی محەمەد ئاستیم، «رویای ساحل» دەرهێنانی ئارەش سەجادی حسێنی، «تعارض» بەرهەمی محەمەد ڕەزا لوتفی بە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.
چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «Grand River»ی کەنەدا لە ۱۱ تا ۱٥ی مانگی مای ساڵی ۲۰۲۲ بەڕێوە دەچێت.