بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «ماهکان» لە نووسین و دەرهێنانی حیسام حسێنی و عەباس حسێن زادە و ئامادەکاری حسێن فەلاح لە بەشی پێشبڕکێی کورتە درامای چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «SHORT to the Point» ڕۆمانیادا بەشدارە.
فێستیڤاڵی «SHORT to the Point» لە ماڵپەڕی فێستیڤاڵەکەدا بەم شێوە ناسێندراوە کە کەناڵێکی دابەشکەر، نمایش و بانگەشەی کورتە فیلمەکان و نووسەرەکانیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدایە و لە ساڵی ۲۰۰۹ تا ئێستا چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە و ئێستە پرۆژەی سەرسوڕهێنەری زۆری خستۆتە ڕکێفی خۆیەوە.
ئەم فێستیڤاڵە دەرفەتێکە بۆ تازەکار و پڕۆفێشناڵەکان تا بانگەشە بۆ بەرهەمەکانیان بکەن و کورتە فیلمەکانیان لە سینەماکانی هموو جیهاندا ببیننەوە و ئەزموون و زانیارییەکانیان بخەنە بەردەم ئەوانەی پێویستیان بە ئامۆژگارییە.
لە پووختەی چیرۆکی ئەم کورتە فیلمەدا هاتووە: «خێزانێک بۆ دەرباز بوونی باوکیان، کچە منداڵەکەیان ناچار دەکەن کوشتنەکە خاتە ئەستۆی خۆی.
کورته فیلمی «ماهکان» لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی شاری کرمان لە ئێران بەرهەم هاتووە و نمایشە نێودەوڵەتییەکەشی لە ئەستۆی «کاف» فیلم دایە.