بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەلید بوخاری باڵیۆزی ئەم وڵاتە گەڕاوەتەوە لوبنان.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە وەڵامی داواکاری گرووپە سیاسییە میانەڕۆکانی لوبنان بووە.
ڕیاز هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە پاش پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی لوبنان بە هەنگاوەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و هەروەها ڕاگرتنی ئەو هەنگاوە سیاسی و سەربازی و ئەمنییانەی کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی سعوودیە و وڵاتانی ئەندام لەو ئەنجومەنە دەگەێنێت، بڕیارەکەی دەرکردووە.
سعوودیە گەڕانەوەی لوبنانی بۆ کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بە گرنگ ناو بردوو و بانگەشەی ئەوەشیکردووە کە دەبێت ئاشتی و سەقامگیری لەم وڵاتەدا دابین بکرێت./.