بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەکدارێک لە فیلادلفیای ویلایەتی پنسیلڤانیا لە نهۆمی سێهەمی بینایەکەوە تەقەی لە خەڵک کرد و یەکێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەی گواستنەوەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو ویلایەتە و دوو کەسی دیکەی بریندار کرد.
بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و تەقەکەرەکەش کە خۆیی بریندار کردبوو گیانی لە دەست داوە.
ئازادبوونی هەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا ساڵانە سەدان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە بەڵام لۆبی هەڵگرتنی چەک لەو وڵاتە هێندە بەهێزە کە تا ئێستا کۆنگرێس ئامادە نەبووە یاسایەک بۆ سنورداربوونی هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک پەسەند بکات./.