جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

پەیام عەزیزی لە ڕووداو بۆ مانگی ڕەمەزان بەرنامەی تایبەت پێشکەش دەکات

جام کوردی - گۆرانیبێژی کورد "پەیام عەزیزی" لە بەرنامەی تایبەتی مانگی پیرۆزیی ڕەمەزانی تەلەڤیزیۆنی "ڕووداو" بۆ ماوەی مانگێک لە قەڵاتی مێژوویی هەولێر کۆنستێرتی مۆسیقای ئایینی پێشکەش دەکات.

نیسان 7, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “پەیام عەزیزی” گۆرانیبێژی ناوداریی مۆسیقای عیرفانی و ئایینی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەندامانی گرووپی مۆسیقای هەولێر، لە بەرنامەی تایبەتی مانگی پیرۆزیی ڕەمەزانی تەلەڤیزیۆنی “ڕووداو” Rudaw بە ناونیشانی “پاشیڤ” Paşîv بۆ ماوەی مانگێک لە ماڵی “چەلەبییەکان” لە قەڵاتی مێژوویی شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆنستێرتی مۆسیقای ئایینی پێشکەش دەکات.

عەزیزی لە ماوەی ئەم مانگە پیرۆزەدا، گۆرانییە هەرمانەکانی “ئەڵڵا مەدەد”، “یا رەسووڵ ئەڵڵا یا شای مەدینە”، “لەبەیک”، “موسوڵمانان”، “محەمەد رەسووڵ ئەڵڵا” (ص)، “حەبیبی یا رەسووڵ ئەڵڵا”، “دەردی هیجران”، «طلع البدر علینا»، “ئەی پەنای عاصیان”، «صلاه الله سلام الله علیک یا رسول الله»، “ما محرم سلطانیم”، “ئەڵڵا ئەڵڵا یا ئەڵڵا”، «مولا یا صلی وصل» (برده المدیح)، “یا فەردی اعظم”، مەقامی “بێ وەفا”، “سلطان ئەڵڵا “، “گر تو طلبی داری”، “حەبیبم ئەڵڵا” و … بۆ هۆگران و لایەنگرانی مۆسیقای عیرفانی و ئایینی پێشکەش دەکات.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەندامانی گرووپی مۆسیقای هەولێر کە “پەیام عەزیزی” لە بەرنامەی “پاشیڤ” هاوڕێیەتی دەکەن، بریتین لە: “شیاو کەماڵ” ژەنیاری ڤیۆڵۆن، “لێزان قادر” ژەنیاری عوود، “ئەردەوان خەلیل” ژەنیاری نەی، دودووک و کاوالە، “زانا ئەنوەر” ژەنیاری قانوون، “ڕێوان رەشاد” ژەنیاری ئامێرە کوتراوەکان و هەروەها “رێبوار عەبدوڵڵا” ژەنیاری دەف.

تەلەڤیزیۆنی “ڕووداو” بە بەرپرسیاریی “ئاکۆ محەمەد” ڕۆژنامەوانی بەئەزموونی کورد کە بینەرێکی زۆریی لە نێوان کوردەکانی دنیادا هەیە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نووسینگەی نوێنەرایەتی هەیە و بەرنامە، هەواڵ و ڕووداوە گرینگ و سەرنجڕاکێشە هونەریی، کەلتووریی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی دنیا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە باشی و بە شێوەی پڕۆفێشناڵانە بڵاودەکاتەوە.

پێشتریش لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەناڵەدا، هونەرمەندانی بەرچاویی کوردستان، ئێران و ناوچەکە لەوانە: مامۆستا “حوسێن عەلیزادە” ئاوازدانەر و ژەنیاری بەتوانای تار و سێتاری ئێران، “نەسیر شەمە” Naseer Shamma ژەنیاری عێراقی ناوداری عوود، “هۆمایوون شەجەریان” گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی، موزیکزانی کورد “تەهموورس پوورنازری” ئاوازدانەر و ژەنیاری تار و سێتار و تەنبوور، موزیکزانی ئێرانی “عەلی قەمسەری” ئاوازدانەر و ژەنیاری تار، موزیکزانی کورد “سۆهراب پوورنازری” ئاوازدانەر و ژەنیاری کەمانچە و تەنبوور، “عەلیڕەزا قوربانی” گۆرانبیژی ئێرانی، “ئیرەج ڕەحمانپوور” گۆرانیبێژی ناوداری لوڕ و … کۆنسێرت و بەرنامەی تایبەتیان پێشکەش کردووە.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

بەشداری فیلمە ئێرانییەکان لە فێستیڤاڵێکی ئەمریکا

Next Post

ئەنساروڵڵا: چارەنووسی یەمەن لە ناوخۆی وڵاتەوە دیاری دەکرێت نەک لە دەرەوەی سنورەکانەوە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
ئەنساروڵڵا: چارەنووسی یەمەن لە ناوخۆی وڵاتەوە دیاری دەکرێت نەک لە دەرەوەی سنورەکانەوە

ئەنساروڵڵا: چارەنووسی یەمەن لە ناوخۆی وڵاتەوە دیاری دەکرێت نەک لە دەرەوەی سنورەکانەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020