بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی «وقت چیغ انار» دەرهێنانی گراناز مووسەوی لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فریبۆرگ نمایش کرا.
ئەم فیلمە کە بەرهەمی هاوبەشی ئەفغانستان، ئێران و هۆڵەندایە لە نێو ۱۲ فیلمی درێژی بەشی پێشبڕکێدا بەشدار بوو.
فێستیڤاڵی فیلمی فریبۆرگ پێشهاتێکی ساڵانەیە و لە پێشەنگەکانی دۆزینەوەی فیلم لە ئاسیا، ئەمریکای لاتین و ئەفریقا لە ئەورووپا دێتە ئەژمار.
خوورخە کووهێن لە ئانگۆلا، ئێلینا دۆنی لە ئالبانیا _ سوویسرا، سەحرا مانی لە ئەفغانستان و جیۆنا نازارۆ لە ئیتالیا _ سوویسرا لێژنەی ناوبژیوانانی ئەم خولەی فێستیڤاڵی فیلمی «فریبۆرگ»یان لە ئەستۆ بوو.
نمایشی نێودەوڵەتی فیلمی سینەمایی «وقت چیغ انار» لە ئەستۆی محەمەد ئەتبایی ڕێکخراوی سەربەخۆکانی ئێران دایە.