بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی لەم وڵاتە تا 90 ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی وەک پیلانێکی دەرەکی، وتی کە هیوادارین خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وانەیەکی بەهێز بدەنە ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بەشێک لەو پیلانگێڕییە بوون.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: ئەو خائینانە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆی پاکستان پیلانیان داڕشتبوو و ئێمە بە هەر تێچوویەک بێت ڕوبەڕویان دەبینەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە هۆی هەڵنەوەشانەوەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ مۆسکۆ، سزای داوە./.