بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگە فیلمی «خوێنی ئاشتی» لە دەرهێنانی حەمید ڕەزا مەقسوودی و ئامادەکاری عەتا پەناهی لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دونیای ڕیگا «Riga pasaules film festival » کە لە لە شاری ڕیگای وڵاتی لیتوانی بەڕێوەچوو، نمایش کرا.
ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە چڕ بوونەوە لە سەر تواناییە جۆراوجۆرەکانی سینەمایە .
بەڵگە فیلمی «خوێنی ئاشتی» کە بەرهەمهێنانەکەی لە ساڵی ۱۳۹۷ تا ۱۳۹۹ درێژەی هەبوو، باسی ژیانی حاجی عەباس عەرەبی دەکات کە ساڵەهای ساڵە لە شاری کرماشان و شارەکانیتری ئێران هەوڵ بۆ خۆش کردنی خوێنەکان دەدا و دەیەوێت لێبووردن وەک بەشێک لە کولتوور لە نێو خەڵکدا بگونجێنێت. لەم بەڵگە فیلمەدا حاجی عەباس باس لە تەنگەژە و گرفتەکانی ڕێگای خوێن خۆش کردن ئەکات.