بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «دەستم لێ مەدە» دەرهێنانی ئاوازە شەهنەواز و فیلمی سینەمایی «قەسیدەی مانگای سپی» لە دەرهێنانی هاوبەشی بێهتاش سەناعیها و مەریەم موقەدەم، لە دووهەمین فێستیڤاڵی ئۆتاوای کەنەدا بەشدار بوون.
هەروەها کورتەفیلمی «دەستم لێ مەدە» دەرهێنانی ئاوازە شەهنەواز له بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی «کینگستۆن»ی کەنەدا بەشدار بوو.
بەڵگەفیلمی «شاخەها و قلم موها، شریک» دەرهێنانی کومەیل سوهەیلی، «آیینە بهشت» دەرهێنانی پەریسا باجەڵان، لە فێستیڤاڵی «تووریسم» یابان دا بەشدار بوون.
لەلایەکی دیکەوە کورتە سێناریۆی HomeAlone لە نووسینی مستەفا ڕەحیمی لە یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی «ڕیچمۆند»ی ئەمریکا بەشدار بوو.