بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پرۆژەی کورتە فیلمی دەریا، ئەم فیلمە کە لە نووسین و دەرهێنانی سەحرا ڕەمەزانیانە لە درێژەی ئامادە بوونی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بیست و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی «Twin Rivers Media»دا بەشدار بوو.
فەرزانە سەلەحشوور، فەرزاد عەلەوی، پوویا حەقیقی و سەحرا ڕەمەزانیان لەم کورتە فیلمەدا ڕۆڵ دەگێڕن.
لە پووختەی چیرۆکی کورتە فیلمی «دەریا»دا هاتوە: چەن هاوڕێیەک خۆیان بۆ سەفەرێکی باکووری ئێران ئامادە دەکەن بەڵام..