بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لە سەر بەردەوامی ڕاوێژ و وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بە ئامانجی دەربازبوون لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا کردەوە.
عەلی فەتلاوی یەکێک لە ئەندامانی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا سەرقاڵی ڕاوێژ و وتووێژە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە و سەرکردەکانی هەوڵ دەدەن لە زووترین کاتدا کۆتایی بەم قەیرانە سیاسییە بێنن تا حکومەتی نوێی عێراق پێک بێنن.
ناوبراو وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی جیدیبوونی خۆیی بە هەموو لایەنەکانی دیکە پیشان داوە و بە هۆی پێشوازی ئەرێنیی هەندێک لایەن کەشێکی ئەرێنی هاتووەتە پێشەوە و بۆ ئەمەش هیوادارین تا چەند ڕۆژی ڕابردوو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق ببینین.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە ماوەی ڕابردوودا چل ڕۆژ کاتی بۆ لایەنە سیاسییەکانی شێعە دیاری کرد تا بە بێ ئەو ڕەوتە، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێک بێنن./.