بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەساڵاچوویەکی عێراقی کە دانیشتووی پارێزگای دیوانیەی باشوری ئەم وڵاتەیە و 103 ساڵ تەمەنی هەیە، بۆ سێهەم جار لە ژیانی خۆیدا هاوسەرگیری کرد.
ئەو کەسەش ناوی موخلیف فەرهود مەنسورییە و دانیشتووی ناوچەی سۆمەرە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ئامادەبوونی بنەماڵە و خزمانی خۆی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە.
عەبدولسەلام کوڕی ئەو بەساڵاچووە عێراقییە سەبارەت بە هاوسەرگیری باوکی وتی: باوکم بۆ سێهەم جارە هاوسەرگیری کردووە، ئەو لەدایکبووی ساڵی 1919 یە و یەکەم هاوسەری لە ساڵی 1999 کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو وتی: هاوسەری دووەمی باوکم ساڵی ڕابردوو بە هۆی ناکۆکییەکانەوە چووەتە ماڵی باوکی و هێشتا نەگەڕاوەتەوە و باوکم داوای لە ئێمە کرد هاوسەرێکی دیکەی بۆ دەستنیشان بکەین.
هاوسەری سێهەمی بەساڵاچووە تەمەن 103 ساڵە عێراقییەکە لەدایکبووی ساڵی 1985 و لە ڕووی تەمەنەوە جیاوازییەکی زۆریان هەیە.
ئەو پیاوە عێراقییە خاوەنی 6 کوڕ و 4 کچە./.